دوو منداڵی کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژران

دوو منداڵی کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژران

پەیامی کورد... دوو منداڵی کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژران

شەوی یەکشەممە ٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٣١ی جولای ٢٠٢٢) هێزە ئینتزامییەکان لە جادەی خورەمئاوا و لە خاڵی پشکنینی فیروزئاوا تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەک بە ناوی ڕەحمان ڕاشدی مەنش کردووە و لە ئاکامی ئەو دەستڕێژەدا دوو منداڵەی ناوبراو بە ناوەکانی مەتین ڕاشدی مەنش و هادی ڕاشدی مەنش دەستبەجێ کوژراوەن.

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەم بنەماڵە خەڵکی گوندی قوڵقوڵە سەر بە شاری مەریوان بوون.

شایانی باسە ڕەحمان ڕاشدی مەنش و هاوسەرەکەی بە ناوی هۆما لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە.

تا کاتی نووسینەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریی لەسەر هۆکاری تەقە کردنی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ئۆتۆمبێلی ئەو هاووڵاتییە مەریوانییە لە بەردەستدا نییە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە