پەیامی کورد ... ئەنجومەنی وەزیران کۆ دەبنەوە
ئەنجومەنی وەزیران پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە٧ كانوونی دووەمی ٢٠٢١، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت بۆ تاووتوێكردنی مژارەكانی خوارەوە کۆدەبێتەوە:
• پێشنووسی یەكەمی پرۆژە یاسای بوودجەی ٢٠٢١ هەرێمی كوردستان.
• پلانی وەزارەتەكان بۆ رێكخستنەوەی داهات و كەمكردنەوەی خەرجییەكان، سنوورداركردنی كورتهێنانی دارایی بۆ ساڵی ٢٠٢١ و هەروەها هەڵسەنگاندنی ئاستی جێبەجێكردنی بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیران بۆ رێكخستنەوەی داهات لەسەر ئاستی وەزارەتەكان لە ساڵانی ٢٠١٩-٢٠٢٠ دا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە