سوپای شۆڕشگێران، هەڕەشەی کشانەوە لەشەڕی داعش دەکات

سوپای شۆڕشگێران، هەڕەشەی کشانەوە لەشەڕی داعش دەکات

سوپای شۆڕشگێران ھەڕەشەی کشانەوە لەبەرەکانی شەری دژی تیرۆریستانی داعش لە دێرەزوور دەکات، ئەگەر سوپای تورکیا لەشکرکێشییەکانی بۆ سەر کانتۆنی عەفرین رانەگرێت.
سەرکردەیەکی سوپای شۆڕشگێران کە بەشێکن لە ێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاندووە، کە لەپێناو پاراستنی گەلی عەفرین، بەشێک لەھێزەکانیان لەدێرەزوور لەخۆرھەڵاتی روباری فوراتەوە گواستۆتەوە بۆ عەفرین.
جەختیشیکردووەتەوە، کە ئەگەر پەلامارەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین بەردەوام بێت، ھەموو ھێزەکانیان لەدێرەزور دەکشێننەوە، لەبەرئەوەی پاراستنی ئەو شارە بۆ ئەوان کاری لەپێشینەیە.
سەرکردەکەی سوپای شۆڕشگێران دەشڵێت، بەمەبەستی راگرتنی پەلامارەکانی سەر عەفرین، بڕیارە ئەمڕۆ بەرپرسانی ئەمریکا لەگەڵ لێپرسراوانی تورکیا کۆببنەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە