پەیامی کورد ... نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ شاندێكى به‌ريتانى كۆبوووه
نێچيرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان به‌ره‌وپێشچوونى په‌يوه‌ندييه‌كان و ديالۆگى چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غداى به ئه‌رێنى له قه‌ڵه‌م دا و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى يه‌كجاريى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدرالى عێراق دووپات كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٦ی ١١ی ٢٠١٩ له هه‌ولێر، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ خاتوو ستيفانى ئه‌لقاق به‌ڕێوبه‌رى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئەفريقیا له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى به‌ريتانيا، هه‌موو ئاماده‌ييه‌كى هه‌رێمى كوردستانى بۆ ئارامى و سه‌قامگيرى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له عێراق ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها ڕوونيكرده‌وه كه عێراق و هه‌رێمى كوردستان پێويستييان به پشتگيرى و هاوكاري به‌ريتانيا هه‌يه به‌تايبه‌تى له بواره‌كانى چاكسازى، بانكدارى و ته‌كنيكيدا.
لاى خۆيه‌وه خاتوو ئه‌لقاق، جه‌ختى له خواستى به‌ريتانيا بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كورستان و عێراق كرده‌وه و پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستانى بۆ به‌ريتانيا و ناوچه‌كه به گرینگ له قه‌ڵه‌م دا، هه‌روه‌ها پشتگيرى و خۆشحاڵي وڵاته‌كه‌ى به باشبوونى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان نيشان دا.
دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه، مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تيرۆر، چۆنيه‌تي ڕووبه‌ڕوونه‌وه‌ى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە