سەرۆکی شیشان بەهۆی سەپاندنی سزاکان لەلایەن ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپا بەسەر وڵاتەکەیانەوە هەڕەشەی کردو ووتی “گەر ترامپ و مێرکل بێنە شیشان دەستگیریان دەکەین و دەیانخەینە بەندیخانە”.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی سپووتنیک-ی ڕووسی، ڕەمەزان کادیرۆڤ، سەرۆکی شیشان لەبەرامبەر سزا ئابوورییەکانی ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپاوە هەڵوویستی خۆی ڕاگەیاند و وتی “گەر ترامپ و مێرکل بێنە شیشان دەستگیریان دەکەین و دەیانخەینە بەندیخانە”.
هاوکات کادیرۆڤ ئەم لێدوانەی بۆ کەناڵی Rossiya 24 داوە و دەڵێت “پیشتر سزامان بەسەر ترامپ و مێرکل و ئەوانی تردا سەپاندووە. گەر بێنە ووڵاتەکەمان، دەستەو یەخە دەستگیریان دەکەین و دەیانخەینە بەندیخانە. لەکاتی ئاشکرابوونی هەژماری بانکی، هەرزوو دایاندەخەین”.
پێشووتر لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ووڵاتانی جی-٧، زیادکردنی سزاکان بەسەر ڕووسیادا تاوتوێ کرابوو.
.jpg)
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە