پەیامی کورد … لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات پێنج کۆڵبەر بریندار بوون
لانیکەم پێنج کۆڵبەر لە یەکێک لە سنوورەکانی مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سەر سنوور بریندار و بۆ ناوەندە دەرمانیەکانی ئەو شارە گوازراونەتەوە.
بە گوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢١، هێزەکانی سەر سنووری قوڵقوڵە لە شاری مەریوان، تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لانیکەم پێنج کۆڵبەر بریندار کراون.
ناسنامەی ئەم پێنج کۆڵبەرەی کاروان مەنووچێهری، زانیار حاتەم پەناه، سەلاح وەتەن دۆست، سۆران وەتەن دوست و ئارام مەنووچێهری" ڕاگەیاندووە کە خەڵکی شاری مەریوان و گوندی میراوای ئەم شارەن.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم کۆڵبەرانە دوای ئەوەی کەوتوونەتە بۆسەی هیزەکانی سەر سنووری بریندار بوون و تا ئێستا چارەنووسی لانیکەم ٣٠ کۆڵبەری دیکەی کاروانەکە نادیارە.
ئەم پێنج کۆڵبەرە بۆ نەخۆشخانەی "بوعەلی" مەریوان گوازراونەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە