پەیامی کورد ... ئیسرائیل پەیامێک ئاراستەی حزبۆڵلا دەکات : " بە ئەنقەست نەبوو ووڵام مەدەنەوە " " .
نێوەندگیری ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هەناردنی پەیامی ئیسرائیل ب حزبۆڵلای لۆبنان لە سەر ئەوەی کە لەم پەیامەدا ئیسرائیل بە حزبۆڵلای ووتووە کە نیەتی شەهید کردنی فەرماندەکەیان " عەلی مۆحسین " ی نەبووە
بە پێی ڕاپۆرتێک پە ئاکامی هێرشی ئاسمانی ڕۆژی شەممەی ئیسرائیل بۆ دورووبەری دیمەشق یەکێک ەل هێزەکانی حزبۆڵلا بە ناوی " عەلی کامیل مۆحسین " کوژرا .
حکوومەتی ئیسرائیل لە پەیامەکەی خۆیدا بە حزبۆڵلای ڕایگەیاندووە کە زانیاری لە بوونی ئەم کەسە لەو شوێنەی کە هێرشی کراوەتە سەر نەبووە و حزبۆڵلا نابێت دەست بە هەوڵی تۆڵە ئامێزانە بدات ئەگەر نا پاسهاتی مەترسیدار بەدوای خۆیدا دەهێنێت .
بە ووتەی سەرچاوەکانی ئاگادار حزبۆڵڵا ش لە ووڵامدا ووتویەتی کە هیچ هەڕەشە و مەترسییەک لە لایەن ئیسرائیل ەوە قبووڵ ناکات هەروەها لە زاری سەرچاوەکان هاتووە ، هەناردنی پەیامەکەی ئیسرائیل بۆ حزبۆڵلا لە ڕێگای ڕووسیا یا خود نێوەندگیرگەلی نێودەوڵەتی لە ڕاۆژانی ڕابردوودا بە درۆ خستەوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە