پەیامی کورد ... جێگری سەرۆکی پەرلەمان ... بڕیارەکەی سەرۆکی پەرلەمان نایاساییە و ئه‌و نووسراوه‌تان له‌ژێر گوشاری سیاسی ده‌ركردووه
هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و مونا قه‌هوه‌چی سكرتێر، له‌باره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر سۆران عومه‌ر نامه‌یه‌كیان بۆ رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ناردووه ده‌ڵێن، ئه‌و بڕیاره نایاساییه و له‌ژێرفشاردا دراوه.
له نامه‌كه‌دا هاتووه، سه‌رۆك، جێگر و سكرتێری په‌رله‌مان ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ته‌شریعی-ی په‌رله‌مانیان نییه، بۆیه سه‌رۆكی په‌رله‌مان ناتوانێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بڕیاری ژماره ٤، كه به ده‌نگی ٥٧ ئه‌ندام په‌رله‌مان ده‌رچووه، هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و ده‌ڵێن، "ئه‌و بڕیاره ته‌نها به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان هه‌ڵده‌وه‌شێندرێته‌وه". جێگر و سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان باس له‌وه‌شده‌كه‌ن، دوای تێپه‌ڕبوونی ٣٨ رۆژ له بڕیاری ژماره ٤ تایبه‌ت به هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر سۆران عومه‌ر، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان هیچ تێبینی و سه‌رنجێكی له كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تییدا نه‌بووه، بۆیه "وادیاره ئه‌و نووسراوه‌تان له‌ژێر گوشاری سیاسی ده‌ركردووه"، ده‌شڵێن، ده‌بوو سه‌رۆكی په‌رله‌مان وه‌كو یاساناسێك پێگه‌ی یاسایی خۆی بپاراستایه و "له‌ژێر هیچ گوشارێكدا ئه‌م نوسراوه پڕ له هه‌ڵه سیاسی و پهیڕهوهتان واژوو نه‌كردایه".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە