پەیامی کورد ... بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر ڕوونکردنەوە دەدات بە هاووڵاتیان لەسەر دەنگۆی بەرزبوونەوەی نرخی چەکی پاسپۆرت.
بەڕێوبەری پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیندراوێکدا ، ڕایگەیاند: هاووڵاتیان ئاگاداردەکەینەوە کە ماوەیەکە پرووپاگەندەیەک بڵاوکراوەتەوە سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخی چەکی تایبەت بە پاسپۆرت بۆ " 200،000 " هەزار دیناری عێراقی کە ئەمە دوورە لە راستیەوە و چەکی پاسپۆرت هەر بە بڕی " 25،000 " هەزار دیناری عێراقی یە.
ڕوونیدەکاتەوە، لەکاتی بوونی هەر گۆڕانکارییەک لە مامەڵەی پاسپۆرت ئێمە خۆمان هاووڵاتیانی خۆشەویست بە فەرمی ئاگادار دەکەینەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە