پەیامی کورد … دوو شه‌پۆلی به‌هێزی به‌فر و باران ڕوو له‌هه‌رێم ده‌كات
دوو شەپۆلی به‌هێزی به‌فر و باران بارین روو لە هەرێمی كوردستان دەكات و پله‌كانی گه‌رما له‌سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كان داده‌به‌زن.
بەپێی پێشبینییەكانیش كاریگەری شەپۆلی یه‌كه‌م ماوەی چوار ڕۆژ دەخایەنێـت و له‌سه‌رجه‌م شاره‌كانی هه‌رێم باران ده‌بارێت و پله‌كانی گه‌رما دابه‌زینی زۆر به‌خۆیانه‌وه ده‌بینن.
ماڵپەڕی ئەکواویزەر کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە پێشبینی دەکات لە ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌دا شەپۆلێكی باران هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و ماوەی چوار ڕۆژ دەخایەنێت.
ماڵپەڕی ئەکواویزەر بڵاویشی كردۆته‌وه كه‌وا له ڕۆژی 25ی ئه‌م مانگه‌دا شه‌پۆلێكی درێژ و به‌هێزی به‌فر و باران ڕوو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و كاریگه‌ری شه‌پۆله‌كه بۆ ماوه‌ی 13 ڕۆژ ده‌مێنێت و ڕۆژی 7ی مانگی 1ی ساڵی 2022 شه‌پۆله‌كه كۆتایی پێدێت.
لە زانیاریەكانی كەشوهەوای ماڵپەڕه‌كەدا هاتووە، کە شه‌پۆله‌كه سه‌رجه‌م ناوچە كانی هەرێم ده‌گرێته‌وه و به‌فر و باران دەبارێت و پله‌كانی گه‌رما له 0 نزیك ده‌بنه‌وه.
ئەکواوێزەر لە ساڵی ١٩٦٢ لەسەر دەستی جویل مایرز دامەزراوە کە خوێندکاری خوێندنی باڵا بووە لە زانکۆی پەنسلڤانیا و ماستەری هەیە لە پێشبینی کەشوهەودا و پێشتر لە کۆمپانیایەکی غاز لەو ویلایەتە کاریکردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە