پەیامی کورد ... فەتح و حەماس بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ مامەڵەکەی ئیسرائیل و ئەمریکا گەیشتنە ڕێکەوتن .
دوو بەرپرسی بزووتنەوەی ئازادی بەخشی فەلەستی " فەتح " و بزووتنەوەی مقاومەی ئیسلامی " حەماس " ڕۆژی پێنجشەممە ڕایانگەیاند کە ئەم دوو بزووتنەوەیە لە سەر یەکپارچەکردنی هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ مامەڵەی سەدەی ئەمریکا و سەپاندنی دەسەڵاتی ئیسرائیل لە بەشە داگیرکراوەکانی کەناری ڕۆژئاوا " کەرانەی باختەری " گەیشتنە ڕێکەوتنی تەواو پێکەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە القدس العربی ، ڕێکەوتنی فەتح و حەماس لە دانیشتنێکی میدیایی ڤیدیۆییدا لە نێوان " جبرائیل الرجووب " سکرتێری گشتی کۆمیتەی بزووتنەوەی فەتح و " ساڵح العارووری " جێگری سەرۆکی دەفتەری سیاسی بزووتنەوەی حەماس لە بەیرووت پایتەختی لۆبنان ئەنجامدرا .
الرجووب لەم دانیشتنەدا ووتی : ئێمە بۆ بەرەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەم کێشانەی پێش بە ڕووی فەلەستین دا لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس ١٠٠٪ هەماهەنگ و یەکدەنگین .
ئەو هەروەها ووتی : دانیشتنی ئەمڕۆ ، دەرئەنجامی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو بزووتنەوەیە لە حاڵێکدا کە کاری مەیدانی هاوبەش مان لە پێشترەوە دەست پێکردووە .
هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە بزووتنەوەی فەتح بە کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێ لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس گرینگی دەدات .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە