خامنەیی ڕایگەیاند : مامەڵەی سەدە زووتر لە مردنی ترامپ دەمرێت

خامنەیی ڕایگەیاند : مامەڵەی سەدە زووتر لە مردنی ترامپ دەمرێت

پەیامی کورد    ...   خامنەیی ڕایگەیاند : مامەڵەی سەدە زووتر لە مردنی ترامپ دەمرێت .

عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای ئێران لە هەژماری تویتەری خۆیدا بە زمانی ئینگلیزی جارێکی دیکە سەبارەت بە پیلانی ئەمریکا بۆ حەل و چاەسەری کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەناوبانگ بە مامەڵەی سەدە ڕای خۆی دەربڕی .

ڕابەری باڵای کۆماری ئیسلامی نووسی : پیلانی ئەمریکایی مامەڵەی سەدە زووتر لە مردنی خودی ترامپ دەمرێت .

چەند ڕۆژ پێشتریش ڕابەری ئێران لە تویتەری خۆیدا نووسیبووی : بە کوێری چاوی پیاوانی دەوڵەتی ئەمریکاوە سیاسەتی شەیتانی و پیسی ئەمریکا سەبارەت بە ناوی مامەڵەی سەدە بە هیمەتی خودا هیچ کات سەرناگرێت . سەبارەت بە یەهوودی بوونی بیت المقدس کە دەڵێن دەبێ بە دەستی یەهوودییەکان بێت ، هەڵەیەکی بێهۆ دەکەن .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە