مەکگۆرک: شانازییە هاوپەیمانان شانبەشانی پێشمەرگە دژی داعش جەنگاون

مەکگۆرک: شانازییە هاوپەیمانان شانبەشانی پێشمەرگە دژی داعش جەنگاون

نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکاو هاوپەیمانان بۆ شەڕی دژی داعش، رایگەیاندووە، کە شانازییە بۆ هاوپەیمانی کە شانبەشانی پێشمەرگە و هێزەکانی دیکەی عێراق دژی داعش شەڕیان کردووە.

لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر برێت مەکگۆرک، نێردەی نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکاو هاوپەیمانان بۆ شەڕی دژی داعش، بڵاویکردووەتەوە، کە "لە فەلوجەوە بۆ تکریت، بێجی، رەمادی و سینجار، موسڵ و  شوێنەکانی دیکە، شانازییە هێزەکانی هاوپەیمانی شانبەشانی  هێزەکانی عێراق و پێشمەرگە، وڵاتەکەیان و چوار ملیۆن و نیو هاووڵاتی عێراقییان لەدەست رێکخراوی تیرۆریستی داعش رزگار کرد".

مەکگۆرک دەشڵێت، "کەسانێکی کەم باوەڕیان بەوە هەبوو کە بتوانن ئەو کارە بکەن و بەسەر تیرۆریستانی داعش سەربکەون".

(٩)ی کانوونی یەکەمی ساڵی (٢٠١٧)، رزگاربوونی تەواوەتی عێراقی لەدەست رێکخراوی دەوڵەتی خەلافەتی ئیسلامی داعش لەلایەن حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە راگەیاندرا، لەوتارەکەشیدا عەبادی، ستایشی رۆڵی پێشمەرگەی کوردستانی نەکرد لە پاککردنەوەی خاکی عێراق لە دەست داعش، ئەوەش ناڕەزایی سەرکردایەتی و شەقامی کوردیی  لێکەوتەوە، بەڵام دواتر و لەوتارێکی دیکەدا رۆڵی هێزەکانی پێشمەرگەی بەرزنرخاند.
 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە