حاكم شێخ له‌تیف، په‌رله‌مانتاری پێشووی گۆڕان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و هه‌ڵسوڕاوی بزووتنه‌وه‌كه، ڕه‌خنه له پێشوازیكردنی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی كورد ده‌گرێت له حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سر و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوسیوویه‌تی: "بالروح بالدم نفديك يا عبادي" كراوه. وتم میلله‌تێكی هیچین!".
هاوكات مه‌سعوود حه‌یده‌ر په‌رله‌مانتاری عێراقیش له‌وباره‌وه ده‌ڵێت: "بۆ سه‌ددام بیت یان عه‌بادی جاشایەتی ھەر جاشایەتییە".
حاكم شێخ له‌تیف ره‌خنه‌ی توند له عه‌بادی و ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێت كه پێشوازییان كردووه‌و ده‌ڵێت: "عەبادی لە بەغدا و شارەکانی تری عێراق ھێلکەباران دەکرێت و تەنەکەی بۆ لێدەدرێ".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "عەبادییەک کە بە سوودفەو لە وەقتی زائیعدا کراوە بەسەرۆک وەزیران و خۆیشی باوەڕی نەدەکرد. عەبادیەک کە بەغدای پایتەختەکەی خۆی خەریکە لە زبڵدا نقوم دەبێ. عەبادیەک کە جگە لە موچەکەی «کە ئەویش ھی ئەو نییە »ھەموو شتێکی لە کوردستان خراپترە. عەبادیەک کە بۆتە گاڵتەجاڕی میدیا عەرەبیەکان. کەچی ھەندێک لە خەڵک کە تا دوێنێ لەسەر ورگی "پارتی و یەکێتی" دەلەوەڕان و بە باڵای "جەلال و مەسعوود"ـیان ھەڵدەدا، ئەمڕۆ وەک بووکە سەماکەرە بە جلی کوردیەوە لەبەردەمی ھەڵدەبەزینەوە".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پێشووی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌وه‌یشی نووسیووه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی چوونه‌ته پێشوازی عه‌بادی، وەک وەرزشەوانی ساحەو مەیدان دەھاتنە بەرچاوم کە قاچیان بردۆتە پێشەوەو تفیان لەدەست داوە بۆ ئەوەی ببنە یەکەم جاشی نوێ. ئەرێ بەڕاست ئەوە کورد بوون؟".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە