پەیامی کورد ... بە پێی بڕیارێک پەرلەمانی کوردستان سبەی خوێندنەوە بۆ دوو پڕۆژەیاسا دەكات
سكرتێری پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، سبەی یەكەم كۆبوونەوەی وەرزی نوێی یاسادانان ئەنجام دەدرێت و، تێیدا خوێندنەوە بۆ دوو پڕۆژەیاسا دەكەن، كە حكوومەت بۆی رەوانە كردوون.
مونا قەھوەچی ڕایگەیاند :، ئەمڕۆ كۆتایی بە پشووی پەرلەمان دێت و وەرزی نوێی یاسادانان دەست پێدەكات، هەروەها سبەینێش یەكەم كۆبوونەوە لە وەرزی نوێی یاسادانان ئەنجام دەدەن و لەوكۆبوونەوەیەدا خوێندنەوە بۆ دوو پڕۆژەیاسا دەكەن.
سكرتێری پەرلەمانی كوردستان ووتیشی: "لەو ماوەیەدا پەرلەمانتاران پڕۆژەیاسا ئامادە دەكەن و ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی دەكەن، ئێمەش لە بەرنامەی كاردا دایاندەنێین".
قەھوەچی باسی لەوەش كرد، ئەو دووە پڕۆژەیاسایەی خوێندنەوەی بۆ دەكەن، یەكەم پڕۆژەیاسای ماف و ئەركی نەخۆش خوێندنەوەی دووهەمی بۆ دەكرێت و، هەروەها خوێندنەوەی یەكەمیش بۆ پڕۆژەیاسای فرۆشتن و بەكرێدانی مۆڵكی دەوڵەت دەكرێت، كە ھەردوو پڕۆژەكە حكوومەت بۆ پەرلەمانی رەوانە كردوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە