پەیامی کورد ... ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران " هیچ دانووستاێکی نهێنی لەنێوان تاران و ڕیازدا نیە ، بەڵام هەندێک ووڵات هەوڵدەدەن بۆ ئەوەی نێوەندگیری لەنێوان ئێران و سەعوودییەدا بکەن.
عەباس موسەوی، ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەمیانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند : "هەندێک ووڵات لەویستی باشی خۆیان دەیانەوێت نێوەندگیری لەنێوان تاران و ڕیازدا بکەن، بەڵام دانووستانەکانی نێوان ئەم دوو ووڵاتە تەنها لەچوارچێوەی وەرزی حەجدا کورت دەبێتەوە، هیچ دانووستانێکی نهێنی لەنێوان ئێران و سەعوودییەدا نییە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێران دەستی هاوڕێیەتی بۆ سەعوودییە درێژکردوە، تاران هیواخوازە سعودیەش دەستی بگرێتەوە بۆ مەبەستی سەقامگیرکردنی ئاسایشی ناوچەکە، هیواخوازیشین سعودیە واز لە سیاسەتی دوفاقی بهێنێت و لەوە تێبگات ئاسایشی ناوچەکە لەڕێگەی ووڵاتانی ئەو ناوچەیەوە سەقامگیر دەبێت نەک لەڕێگەی چەکی واشینتۆنەوە".
لەبارەی رێککەوتننامە ئەتۆمیەکەی ساڵی ٢٠١٥ موسەوی جەختیکردەوە، ئێران تا ئێستاش پلان دادەنێت بۆ ئەنجامدانی قۆناغی پێنجەم لە کەمکردنەوەی پابەندیەکانی بەو رێککەوتننامەیەوە، "هیوادارین ووڵاتانی ئەورووپا پێش هەنگاوی پێنجەم بەشێوەیەکی راستەقینە پابەندبنەوە بەو رێککەوتننامەیەوە".
ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها لەبارەی دۆخیعێراقەوە ڕایگەیاند ، ئێران دەست وەرنادات لە کاروباری ناوخۆی عێراق، هیواخوازن بە زوترین کات سەقامگیری ئاسایش بگەڕێتەوە ئەو وڵاتە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە