یه‌كیتی نیشتمانیی كوردستان له‌به‌رنامه‌یدایه وه‌فدێك بنێرێته لای هه‌موو حزبه كوردییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌مه‌به‌ستی یه‌كخستنی هه‌ڵوێستی كورد له حكومه‌تی داهاتووی عێراقدا.
سامان گه‌رمیانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كیتی نیشتمانیی كوردستان ڕایگەیاندووە :"یه‌كیتی وه‌فدی داناوه دوای ئاشكراكردنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق سه‌ردانی لایه‌نه‌كان ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو لایه‌نه كوردیه‌كان له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌ك ڕێكبكه‌وین، ناو ماڵی كورد یه‌كبخه‌ینه‌وه و به یه‌كگرتوویی بچینه به‌غدا".
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی یه‌كیتی له‌كاتێكدایه، له‌دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی به‌رایی ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه، لایه‌نه سیاسییه‌كان یه‌كتر به ساخته‌كاریی تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە