پەیامی کورد ... مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك "هه‌سه‌ده" ده‌ڵێت "له‌وكاته‌وه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتنی نێوان توركیا و ئه‌مریكا ئاگربه‌ست ڕاگه‌ێندراوه، 182 شه‌ڕڤان و ده‌یان هاووڵاتی سڤیل شه‌هیدبوون، هه‌زار و 100 كیلۆمه‌تر دوجاش داگیركراوه".
مه‌زڵوم عه‌بدی له تویتێكدا ئاشكرایكردووه، سوپای توركیا و گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌و ووڵاته، پابه‌ندنه‌بوون به‌و رێككه‌وتنی ئاگربه‌سته‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا واژۆكراوه و توركیا به‌رده‌وامبوه له پێشێلكردنی ئاگربه‌ست و داگیركردنی خاكی سووریا له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كان، كه رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه.
فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده ده‌شڵێت "توركیا له رۆژی ئاگربه‌سته‌وه پانتاییه‌كی جوگرافی داگیركردوه، كه به هه‌زار و 100 كیلۆمه‌تر دوجا ده‌خه‌مڵێندرێت، هه‌روه‌ها پێشێلكارییه‌كان هۆكاربون بۆ ئاواره‌بونی نزیكه‌ی 30 هه‌زار هاووڵاتی سڤیل و شه‌هیدبون و برینداربونی ده‌یانی دیكه، جگه له شه‌هیدبوونی 182 شه‌ڕڤان له هێزه‌كانی هه‌سه‌ده".
عه‌بدی راشیگه‌یاندوه، هێزه‌كانیان پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كه بون بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵك له كوژران و ئاواره‌بوون بپارێزن، داواشی له ئه‌مریكا كرد "وه‌ك گهرهنتیكارێك به‌رپرسیارێتیه‌كانی هه‌ڵبگرێت و ووڵامێكی بڕواپێكراو و هه‌ڵوێستێكی روونی هه‌بێت له‌باره‌ی ئه‌و هه‌موو پێشێلكارییانه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا و گرووپه چه‌كداره‌كانی ئه‌نجامیده‌ده‌ن".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە