پەیامی کورد …. کوژرانی کاسبکارێکی کورد لە سنە
کاسبکاریکی خەڵکی سنە بە گومانی ئەوەی کەل و پەلی قاچاخ دەگوازێتەوە لە ڕێگای سنە بۆ دێولان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.
بە گوێرەی هەواڵێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٧ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١ کاسبکاریێکی خەڵکی سنە بە ناوی “فەرهاد زەندی” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئینتزامییەکانلە رێگای سنە بۆ دێولان بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت و بە گومانی ئەوەی کە ئەم کاسبکارە کەل و پەلی قاچاخی پێ بووە، تەقەیان لە ئوتۆمبێلی فەرهاد زەندی کردووە و ناوبراویان کوشتووە.
ئەم سەرچاوە لە درێژەدا ڕایگەیاند:” هێزە چەکدارەکان لە حاڵێکدا تەقەیان لە فەرهاد زەندی کردووە کە ئۆتۆمبیلەکەی هیج کەل و پەلێکی تێدا نەبووە”.
هەنگاو زانیویەتی تەرمی فەرهاد زەندی کە خێزاندار و باوکی یەک منداڵە شەوی ڕابردوو گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی کەوسەری سنە و بنەماڵەکەیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هەرەشەیان لێ کراوە کە نابێت ئەم بابەتە میدیایی بکرێتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە