هەشت حیزبی عێراقی هاوپەیمانییەکی نوێی سیاسی یان پێک هێنا

هەشت حیزبی عێراقی هاوپەیمانییەکی نوێی سیاسی یان پێک هێنا
پەیامی کورد   ...  هەشت حیزبی عێراقی هاوپەیمانییەکی نوێی سیاسی یان پێک هێنا

هەشت حیزبی عێراقی هاوپەیمانییەکی نوێی سیاسییان ڕاگەیاند و هەوڵ دەدەن چالاکی یەکانیان بۆ شەقامی عێراقی بگوازنەوە.
دیارترین حیزبەکانی ئەو هاوپەیمانی یە حیزبی شیوعی و جووڵانەوەی تشرینن، کە كوتلەیەكی سیاسییان بەناوی هێزەكانی گۆڕان پێكهێنا، ئەندامێكی ئەو كوتلەیەش دەڵێت، پێویستە لایەنێك هەبێت كە نوێنەرایەتی شەقام بكات.
هێزەكانی گۆڕان پێكهاتووە لە " حیزبی شیووعی، ماڵی نیشتمانی، نازل آخذ حقي، ماڵی عێراقی، رەوتی بەڵێن، بزووتنەوەی تشرین، رەوتی كۆمەڵایەتی و رەوتی دیموكرات".
ئەوان دەڵێن، هێزەكانی گۆڕان سوورن لەسەر ئەنجامدانی گۆڕانكاری بۆ گەڕاندنەوەی شكۆی عێراق و گفتوگۆكردن لەگەڵ هێزەكانی دیكە كە ئەم رێبازەیان گرتووەتەبەر.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە