هەواڵگری ئەمریکا ڕایگەیاند کۆریای باکوور هێشتا لە بەرنامە ناوەکییەکەی بەردەوامە

هەواڵگری ئەمریکا ڕایگەیاند کۆریای باکوور هێشتا لە بەرنامە ناوەکییەکەی بەردەوامە

پەیامی کورد  ...  بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی ئەمریکا ڕایگەیاند : کۆریای باکوور دەستبەرداری کارکردن لە چەکی ناوەکیدا نەبوە، بەڵام  پیۆنگ یانگ ئامادەیی تێدایە دەستبەرداری بەرنامە ناوەکییەکەی ببێت.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز " دان کۆتس " بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی ئەمریکا بەدوری دەزانێت کۆریای باکور دەستبەرداری تواناکانی بووبێت لە بوارەکانی چەکی ناوەکییدا.

دان کۆتس لەبەردەم لیژنەی هەواڵگری ئەنجومەنی سیناتدا سەبارەت بە چەکە ئەتۆمییەکانی کۆریای باکوورەوە دوا، بەڵام لێدوانەکانی دان لەگەڵ هەڵسەنگاندنەکانی دۆناڵد ترەمپدا یەکناگرێتەوە کە رایگەیاندوە، زۆر گەشبینە بەرامبەر پابەندبونی کۆریای باکوور بە داماڵینی چەکە ناوەکییەکەیەوە.

دان ئاماژەی بەوەشکرد، کۆریای باکور دەستبەردانی ڕەفتارە وروژێنەرەکانی بوە و ساڵێکە هیچ تاقیکردنەوەیەکی ناوەکی ئەنجام نەداوە و هەندێک لە دامەزراوە سەرەکییە ناوەکییەکانی لابردووە.

راشیگەیاند، کیم جۆن ئون، سەرۆکی کۆریای باکور هێشتا ئامادەیی خۆی دەردەبڕێت بۆ خاڵیکردنەوەی نیمچە دوورگەی کۆریا لە چەکی ناوەکی.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە