پەیامی کورد ... بە مەبەستی ووتوووێژ بۆ چۆنیەتی هاوئاهەنگ کردنی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی سەردانی ئیسرائیل و تورکیا دەکات
جۆن بوڵتۆن ڕاوێژکاری نیشتمانی کۆشکی سپی له‌دوو تویتیدا جیاوازدا لە هه‌ژماری تایبەتى خۆی له تۆڕى کۆمەڵایەتى تویته‌ر ڕایگه‌یاندوە: " به‌مه‌به‌ستی ووتوووێژ کردن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانمان بۆ چۆنیەتی هه‌ماهه‌نگیكردن سەبارەت بە كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سووریا، پاراستنی پێگه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ئێمه له دژی داعش شەڕیان کردووە ، هەروەها بۆ ڕێگه‌گرتن له چالاكییه شەڕئەنگێزانەکانی ئێران له ناوچه‌كه ده‌چینه سەردانی توركیا و ئیسرائیل".
بوڵتۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوە کە هەریەک لە جەیمس جێفرى نوێنه‌ری ئه‌مریكا بۆ كاروباری سوریا و جۆزیف دێنفۆرد سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكا به‌شداری له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا ده‌كه‌ن كه له توركیا ئه‌نجامی ده‌دات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە