ئەمریکا دژی ئەو هەنگاوەی عێراقە بۆ کڕینی سیستەمی مووشەکی S400 لە روسیا
رۆژنامەی "وەتەن"ی سعودی بڵاوی کردەوە، عەبادی تیمێکی لە وەزارەتی بەرگری و راوێژکارانی ئاسایشی نیشتیمانی راسپاردووە، بۆ ئەوەی دەست بە دانوستان لەگەڵ روسیا بکەن، بەپێی ئەو زانیاریانە، چەند رۆژێک لەومەوبەر لیژنەی ھەواڵگریی چوار قۆڵی "ئێران و سوریا و روسیا و عێراق " گفتوگۆیان کردووە لەبارەی کرینی سیستمی مووشەکی S 400 لەلایەن عێراقەوە و ئەمریکاش داوای روونکردنەوەی لە عێراق کردووە سەبارەت بەوەی بۆچی دەیەوێت سیستمی مووشەکی لە روسیا بکڕێت، لە کاتێکدا ھیچ ھەڕەشەیەکی ئاسمانی لەسەر نییە.
بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامە سعودییەکە، ئەمریکا نیگەرانە لە کڕینی سیستمی مووشەکی S 400 لەلایەن عێراقەوە، عێراق بە نیازە چەند مووشەکێکی زەمینی –ئاسمانی لە جۆری S 400 لە روسیا بکرێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ھەر ھەڕەشەیەکی ئاسمانی.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە