نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ سێ پۆستى باڵا واژوو ده‌كات

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ سێ پۆستى باڵا واژوو ده‌كات

پەیامی کورد      ...    نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ سێ پۆستى باڵا واژوو ده‌كات

 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 12/7/2020 فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ دانانى به‌ڕێوبه‌رانى گشتی پۆلیس، پۆلیسى هاتوچۆ و ڕه‌گه‌زنامه‌ى له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌ركرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به‌ ئاماده‌بوونى به‌ڕێزان ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیرى ناوخۆ و فه‌وزى هه‌ریرى سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمى كوردستان، پاش ئیمزاكردنى فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ به‌ڕێزان لیواى پۆلیس تارق ئه‌حمه‌د ئیبراهیم، به‌ڕێوبه‌رى گشتی پۆلیسى هه‌رێمى كوردستان، لیواى پۆلیس عه‌بدۆلقادر عه‌زیز ئیبراهیم، به‌ڕێوبه‌رى گشتی هاتووچۆى هه‌رێمى كوردستان و لیواى پۆلیس هێرش ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د به‌ڕێوبه‌رى گشتی ڕه‌گه‌زنامه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌ ووته‌یه‌كدا وێڕاى ئاماژه‌ به‌ ئه‌رك و خزمه‌ت و ئه‌زموونى دیار و جێپه‌نجه‌ى به‌رچاوى پێشتریان له‌ بوارى كاره‌كانیاندا، پیرۆزبایى لێكردن و هیواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌رك و پۆستى تازه‌دا بۆ خواستن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە