پەیامی کورد ... بە بۆنه‌ى كۆتاییهاتن و سه‌ركه‌وتنى كۆنگره‌ى چواره‌مى یه‌كیتی نیشتمانی كوردستانه‌وه، به گه‌رمى پیرۆزبایى له یه‌ك به یه‌كى ئه‌ندامانى ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تی گشتیى یه‌كێتى و ته‌واوى كادیران و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانى ده‌كه‌م، هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم.
یەكیتی نیشتمانی كوردستان كه له‌سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراق خاوه‌ن ئاماده‌یى و پێگه‌یه‌كى كاریگه‌ره، به سه‌ركه‌وتنى كۆنگره‌كه‌ى ده‌توانێ ڕۆڵێكى باشتر بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافه ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له عێراق و خزمه‌تكردنى زیاترى هه‌رێمى كوردستان و پاراستنى ده‌سكه‌وته‌كانى و دروستكردنى یه‌كڕیزى و ته‌بایى له‌نێوان لایه‌نه كوردستانییه‌كاندا بگێڕێت.
هه‌ر له‌م بۆنه‌یه‌دا به ڕێزه‌وه یادى جه‌نابى سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌كه‌ینه‌وه.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
27/12/2019
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە