کڕین ، فڕۆشتن و مۆڵکداریەتی ١٥٠٠ جۆری چەک لە کەنەدا قەدەغە کرا .

کڕین ، فڕۆشتن و مۆڵکداریەتی ١٥٠٠ جۆری چەک لە کەنەدا قەدەغە کرا .

پەیامی کورد     ...     کڕین ، فڕۆشتن و مۆڵکداریەتی ١٥٠٠ جۆری چەک لە کەنەدا قەدەغە کرا .

جاستین ترۆدۆ سەرۆکوەزیرانی کەنەدا رۆژی ڕابردوو لە پرێس کۆنفڕانسێکی میدیایی تەلەفزیۆنی ڕایگەیاند : ئەم جۆرە چەکانە تەنیا بە یەک ئامانج درووست دەکرێن : کوشتنی خەڵکی زیاتر لە زووترین کارتدا هەر بۆیە ، ئەم جۆرە چەکانە هیچ شوێن و پێگەیەکی لە ووڵاتی ئێمەا نییە  " REUTERS - BLAIR GABLE " 

کەمتر لە دوو هەفتە لە دوای مەترسیدارترین کوشتاری دیرۆکی و مێژوویی کەنەدا کە بوو بە هۆی کوژرانی ٢٢ کەس ، جاستین ترۆدۆ ، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا بڕیاریدا ، کڕین ، فرۆشتن ، هاوردەکردن و مۆڵکداریەتی ١٥٠٠ جۆرە لە چەک ی شەڕ قەدەگە بکات هەروەها رایگەیاند ئەم بڕیارە ڕاستەوخۆ جیبەجێ دەکرێت .

ترۆدۆ هەروەها ووتی : قەدەغە کردنی ئەم جۆرە چەکانە لە کەنەدا ، لە پاشهاتە وێرانکارییانەکانی بەکارهێنانی چەکی گەرم پێشگیری و کەنەدا بە ووڵاتێکی ئەمنتر بۆ شاروەندان و هاوولاتییەکانی درووست بکات .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە