پەیامی کورد ... شێخ نەواف ئەحمەد وەکوو میری نوێی کوێت دەستنیشان کرا
دوابه‌دوای مردنی میری كوێت، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته رایگه‌یاند، شێخ نه‌واف ئه‌حمه‌د جابر شازاده‌ی جێ‌نشین وه‌ك میری نوێ ده‌ستنیشان كراوه.
نه‌واف ئه‌حمه‌د جابر سه‌باح له‌دایكبووی ساڵی ١٩٣٧ی زایینییەوە و له ساڵی ١٩٦٢ بەولاوە چه‌ندین پۆست و به‌رپرسیارێتی باڵای هه‌بووه، پارێزگاری حولی، وه‌زیری ناوخۆ، وه‌زیری به‌رگری و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و شازاده‌ی جێ‌نشین.
نه‌واف شه‌شه‌م كوڕی شێخ ئه‌حمه‌د جابر موباره‌ك سه‌باح ده‌یه‌م میری كوه‌یته و ده‌بێته شانزه‌هه‌مین میری ئه‌و وڵاته.
شێخ نه‌واف چوار كوڕ و كچێكی هه‌یه و له‌ماوه‌ی رابردوودا له پاڵ كاركردن بۆ به‌ره‌وپێشبردنی كوێت له رووی بازرگانی و ئابورییه‌وه هه‌وڵێكی زۆری داوه بۆ به‌هێزكردنی وڵاته‌كه‌ی له رووی سه‌ربازییه‌وه.
رۆژی سێ شه‌ممه شێخ سه‌باح ئه‌حمه‌د جابر سه‌باح میری کوێت له ته‌مه‌نی ٩١ به هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كرد.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە