پەیامی کورد ... گاردیەن : ئەمریکا لە شەورای ئەمنییەت هەولی نوێ کردنەوەی گەمارۆوەکانی سەر ئێران دەدات
گاردیەن لە نووسارێکی خۆیدا ئاماژە بە هەوڵە تووند و زۆرەکانی ئەمریکا دەکات کە بۆ نوی کردنەوەی گەمارۆوەکانی چەک و تەقەمەنی ئێران کە مانگی ئۆکتۆبەر سەرەتای پائیز بە کۆتا دەگات . ئەم نووسینە ئاماژە بەوە دەکات کە بیرۆکەکانی ئەمریکا تەنانەت لە نێوان هاوپەیمانەکانی ئەورووپایی ش دا لایەنگرێکی وەهای نییە .
بە پێی ڕاپۆرتێک گاردیەن نووسی : ویلایەتەیەکگرتووەکان هەوڵ دەدات تاکوو ئەندامانی ئەورووپایی خۆیان بە پەرەپێدانی گەمارۆی چەک لە دژی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هان بدات . سەرەڕای ئەمانە ، ئەندامانی ئەورووپایی نیگەرانن کە پەسەند کردنی ئەم جۆرە گەمارۆیانە بە دەرچوونی ئێران لە ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی دەگات . لە لایەکی دیکەوە ئەوان هیوادارن کە ویلایەتەیەکگرتووەکان بە هاتنە سەر کاری دیموکراتەکان لە مانگی نۆڤەمبەر بۆ بەرجام بگەڕێتەوە و پەیوەندی ئێران لەگەڵ ڕۆژئاوا سەر لە نوێ دەست پێبکاتەوە .
برایان هۆک کە ڕۆژی چوارشەممە بۆ ڕازی کردنی ئەندامانی ئەورووپای لە لەندەن بوو ، ووتی کە ویلایەتەیەکگرتووەکان بەەم زووانە ڕەشنووسی ڕێکەوتننامەیخۆی بۆ ڕادەستکردن بە شەورای ئەمنییەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان بڵاو دەکاتەوە . ئەگەری هەیە کە ڕووسیا یا چین ئەم ڕێکەوتننامەیە ڤێتۆ بکەن کارەکە بگاتە ئاشتی و لێکتێگەیشتن . چین خەریکی ووتووێژە لەگەڵ ئێران بۆ زیادکردنی پەیوەندییەکان . برایان هۆک پێشنیارەکەی ئەورووپای بۆ گەمارۆوەکانی چەک ڕەت کردەوە چوونکە پیلانەکەی ئەورووپائییەکان جارێکی دیکە ئیزن بە ئێران دەدات چەک لە دەرەوە و ئەورووپا و ویلایەتەیەکگرتووەکان بکڕێت . هۆک ووتی : ئەوەی کە ئیمە پێویستیمان پێی هەیە گەمارۆیەکی جیهانییە جگە لەمانە ئێران ئیزنی کڕینی چەکی دەبێت
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە