لە سنووری سلێمانی بەهۆی ئاگر کەوتنەوە 250 دۆنم پووش و پاوان و دارستان سووتا

لە سنووری سلێمانی بەهۆی ئاگر کەوتنەوە 250 دۆنم پووش و پاوان و دارستان سووتا


پەیامی کورد... لە سنووری سلێمانی بەهۆی ئاگر کەوتەوە 250 دۆنم پووش و پاوان و دارستان سووتا


بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە سیتەک نزیکەی 100 دۆنم پووش و پاوان و چەندین داری سروشتی سووتا و لە ناحیەی گەرمکی سنووری پێنجوێنیش نزیکەی 150 دۆنم پووش و پاوان و داری سروشتی سوتان.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، دوێنێ شەممە بە هۆکارێکی نادیار ئاگرێک لە سنووری گوندی "شارستێنە" کەوتەوە، مەفرەزەیەک لە کارمەندانی بنکەی پۆلیسی دارستانی سیتەک گەیشتنە شوێنی دیاریکراو.

ئەوەشخراوەتەڕوو، بە هاوکاری ئاگرکوژێنەوەی سیتەک و هاووڵاتییان توانیان ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن و بەهۆی ئاگرەکەوە نزیکەی 100 دۆنم پووش و پاوان و چەندین داری سروشتی سووتان.

هەروەها بەڕێوەبەرایەتیەکە ڕاشیگەیاندووە، بە هۆکارێکی نادیار ئاگرێک لە ناحیەی گەرمک کەوتەوە لە سنووری گوندەکانی "سەرسوراو، میراوا، برالە و سەربرالە"، دەستبەجێ مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستانی گەرمک دەرچوون بۆ شوێنی دیاریکراو، بە هاوکاری ئاگرکوژێنەوەی پێنجوێن و دانیشتوانی گوندەکان توانیان ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن، بەهۆی ئاگرەکەوە نزیکەی 1850 دۆنم پووش و پاوان دارستان سووتان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە