پەیامی کورد ... ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ... بێ هۆ نییە خەڵکی ئێران لەم ڕژیمە دواکەتووە نەفرەتیان هەیە !!! .
ووڵامی تویتەری ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا مۆرگان ئۆرتاگۆس ، بە جەواد زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران : " ئایا وەزیری دەرەوەی گەورەترین پاڵپشتی تیرۆریسم لە جیهان ، لە سێدارەدانی هاوڕەگەزبازان بە جەرثەقیل ، بەردبارانی ژنان ، سەرکوتکردنی کەمینەکان ، ڕێگە پێدانی هاوسەرگیری کچانی ٩ ساڵە ، و دەست بەسەر کردنی ناڕزایان بە حیجابی زۆرەملی بە نیشانەی " پێشکەوتن یا خود تەمەدون " دەزانێت ؟ بێ هۆ نییە خەڵکی ئێران لەم ڕژیمە دواکەتووە نەفرەتیان هەیە ."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە