ڕۆحانی بۆ خەڵکی ئێران ... هەرچی لەعنەت و ڕق و جنێوتان هەیە بینێرن بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل !!!!!

ڕۆحانی بۆ خەڵکی ئێران ...  هەرچی لەعنەت و ڕق و جنێوتان هەیە بینێرن بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل !!!!!

پەیامی کورد  ...  سەرۆک کۆماری ئێران جەختی کرد کر ئێران سکاڵای نێودەوڵەتی دژی ئەوانەی لە ئەمریکا خەریکن گەمارۆ بەسەر گەلی ئێراندا دەسەپێنن و جێبەجی دەکەن، بەرز دەکاتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتێک ، حەسەن ڕۆحانی دوێنێ لە پەراوێزی دوایین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بە هەواڵنێرانی ڕاگەیاند : جێگری مافی سەرۆککۆماری ، وەزیری داد و وەزیری دەرەوەی ئێران ڕاسپێردراون بۆ ئەوەی سکاڵایەک دژی ئەوانەی لە ئەمریکا دەستیان هەیە لە گەمارۆدانی ئێران تۆمار بکەن.

 ڕاشیگەیاند: دوژمنانی سوێندخواردووی ئێران بە هەموو تواناوە هاتنە مەیدان تا ڕێگە بە پێشکەوتنی ووڵات و ژیانی ئاسایی خەڵک بگرن. ئەمریکاییەکان بێ هیچ هۆکارێک هەروا کە لە زۆربەی بەڵێنەکانیان دەرچوون، لە ڕێککەوتنی ناوەکیش هاتنە دەرەوە و دژوارترین گەمارۆکانیان لە دژی گەلی ئێران سەپاند.

 ڕۆحانی ووتی: ئەمریکا یەک ئامانجیان هەیە ئەویش ئەوەیە وا بیردەکەنوە ئەگەر گەمارۆکان زیاتر بکەن دەتوانن بگەڕێنەوە ئێران و بەسەر خەڵکدا زاڵ بن بەڵام هیچ کات ناگەنە ئەم ئامانجەی خۆیان.

ووتی: ئامانجی ئەمریکا، ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانیان لە ناوچەکە ئەوەیە چۆک بە ئێران دابدەن و تۆڵەی چل ساڵەی خۆیان بکەنەوە.

ئاماژەشی کرد کە پیلانەکانی ئەمریکا بۆ سەپاندنی گەمارۆی زیاتر لەسەر ئێران پووچەڵ کراوەتەوە و لە داهاتووشدا یەک چرکە لە پیلانەکانی دوژمن غافڵ نابین.

سەرۆک کۆمار لە کۆتاییدا ڕایگەیاند: دوژمن و پیلانگێڕانی سەرەکی نابێت لە بیر بکەین و هەرچی لەعنەت و ڕق و جنێوتان هەیە بەو کەسانەی بدەن کە ئەم دۆخەیان بۆ ووڵات درووستکرد. ئەمریکاییەکان و ئیسرائیل ئەم دۆخەی بۆ ئێمە درووست کرد.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە