پەیامی کورد... کۆماری ئیسلامیی ئێران، داوای ئازادکرانی حەمید نووری دەکات
بە پێی هەواڵی هەواڵدەریی ئیلنا؛ حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاییان، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٩ی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی چاوپێکەوتنی لەگەڵ باڵیۆزی دەوڵەتی سوێد هەبووە و بە فەرمی داوای ئازادکرانی "حەمید نووری کردووە.
ئەمیر عەبدوڵڵاییان لەم چاوپێکەوتنەدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە ڕەوتی دادگاییکردنی حەمید نووری بە هیچ شێوەیەک ڕێگەپێدراو نییە و داوای کردووە مافە سەرەتاییەکان لەوانە بنکەی تەندروستی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەی ڕەچاو بکرێت و پێ شل نەکڕێت.
حەمید نووری، دادوەری پێشووی زیندانی گەوهەر دەشتی کەرەج، تۆمەتبار بوو لە کۆمەڵکوژییەکانی ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی، کە ئەم تۆمەتە لەلایەن دادگای سوێدەوە پشتڕاست کرایەوە و بە تاوانبار ناسێنرا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە