پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی: خۆشحاڵم کە پەرلەمانی کوردستان متمانەی بە دکتۆر کەمال ئەتروشی بەخشی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هیوای سەرکەوتن بۆ وەزیری سامانە سروشتییەکان دەخوازێت کە ئەمڕۆ لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە متمانەی پێ بەخشرا.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) رایگەیاندووە: "خۆشحاڵم کە پەرلەمانی کوردستان متمانەی بە دکتۆر کەمال ئەتروشی بەخشی، وەک وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان".
دەشڵێت: "کەمال ئەتروشی، شارەزاییەکی زۆری لە کەرتی نەوت و غازدا هەیە کە گرنگە بۆ کارنامەی کابینەکەمان، هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم لە ئەرکە نوێیەکەیدا".
ئەمڕۆ چوارشەممە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١، پەرلەمانی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا، بە دەنگی ٨١ پەرلەمانتار، كەمال عەبدولحەمید عەبدولڕحمان، کاندیدی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ پۆستی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، پەسەند کرد.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە