زۆرترین مووچەی یاریزانی NBA لە وەرزی نوێدا

زۆرترین مووچەی یاریزانی NBA لە وەرزی نوێدا
پەیامی کورد   ...   زۆرترین مووچەی یاریزانی NBA لە وەرزی نوێدا


بەپێی هەواڵەکان ، ستیڤن کۆری، سوپەرستارەکەی تیپی باسکەی گۆڵدن ستەیت واریرز، زۆرترین مووچەی ساڵانە لە خولی NBA وەردەگرێت و بە زۆرترین مووچەی وەرزی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ دادەندرێت.
سوپەرستارەکەی گۆڵدن ستەیت لەم وەرزەی داهاتوودا 55.7 ملیۆن دۆلار وەک داهاتی پاکی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی وەردەگرێت، کە زۆرترین داهاتە لەنێو یاریزانەکانی دیکەی خولەکەدا.
پلەی دووەمی ئەم ڕیزبەندییە بە هاوبەشی لەلایەن سوپەرستارەکەی دێنڤەر ناگێتس نیکۆلا جۆکیچ و سوپەرستارەکەی فیلادلفیا سەنی سیکسێرز جۆیل ئیمبیدەوەیە. هەروەها ئەو دوو ئەستێرەیە لە وەرزی 2024-2025 لە گرێبەستەکانیان لەگەڵ یانەکانیان 55.4 ملیۆن دۆلار داهاتیان دەبێت.
کیڤن دورانت، سوپەرستارەکەی تیپی فۆنیکس سەنز، پلەی سێیەمی بەدەست هێناوە و داهاتەکەی 51.1 ملیۆن دۆلارە لە وەرزی داهاتوودا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە