پەیامی کورد … لەکەنەدا گەرما گیانی ٧١٩ کەسی ئەستاندووە
بەرپرسانی کەنەدا ڕایانگەیاندووە کە ٧١٩ کەس بەهۆی بەرزبونەوەی نائاسایی پلەکانی گەرماوە گیانیان لەدەستداوە.
لیزا لاپۆینت، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری کەنەدا ڕایگەیاند:" چاوەڕواندەکرێت بەهۆی ئەو بەرزبونەوە نائاساییەی پلەکانی گەرما کە لەم چەند رۆژەدا بەشێکی وڵاتەکەی گرتۆتە ژمارەی قوربانییەکان زیاتر بەرز ببێتەوە.
وتیشی، لەم چەند رۆژەدا ٧١٩ کەس بەهۆی بەرزبونەوەی پلەکانی گەرماوە گیانیان لەدەستداوە.
ڕۆژی پێنجشەممەی رابردوو تەنیا لەبەشێکی وڵاتی کەنەدا ٤٨٦ کەس بەهۆی بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما گیانیان لەدەستداوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە