ئەو ئۆتۆمبێلەی کە مووشەکەکانی تێدا ئاراستەی هەولێر کرابوو دۆزرایەوە

ئەو ئۆتۆمبێلەی کە مووشەکەکانی تێدا ئاراستەی هەولێر کرابوو دۆزرایەوە

پەیامی کورد … ئەو ئۆتۆمبێلەی کە مووشەکەکانی تێدا ئاراستەی هەولێر کرابوو دۆزرایەوە

 

دەزگا ئەمنییەكان توانییان ئەو ئۆتۆمبێلە بدۆزنەوە كە مووشەكەكانی ئاراستەی هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان كردبوو.

 

پەیجی فەرمیی دژە تیرۆری كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە، دوابەدوای هێرشە مووشەکییەکەی شەوی دووشەممەی سەر هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی كوردستان و هاوپەیمانان توانییان ئەو ئۆتۆمبێلە بدۆزنەوە کە مووشەکەکانی ئاراستەی هەولێری پایتەخت کردبوو.

 

پەیجەكە هیچ وردەكارییەكی دیكەی ئاشكرا نەكردووە و رای گەیاندووە: ”دوای کۆتاییهاتنی لێکۆڵینەوەکان زانیاریی زیاتر دەخەینە روو“.

 

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە