برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات

برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات

پەیامی کورد ... برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات

 

دوو کۆڵبەری خەلکی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران بە سەختی بریندار بوون.

 

بە گوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠،  هێزەکانی سپای پاسداران لە سنووری هەنگەژاڵەی شاری بانە دەسڕێژیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئەنجامدا دوو کۆڵبەر بریندار بوون.

 

هەواڵنێری هەنگاو لە بانە ڕایگەیاند یەکێک لەو کۆڵبەرانەی بریندار بووە ناوی "جەمیل ئەحمەدپوور"ە و تەمەنی ٢٧ ساڵە کە خەڵکی گوندی حەوت تاشی بانەیە. قاچی ئەم کۆڵبەرە بە سەختی بریندار بووە.

 

شوناسی کۆڵبەرە بریندارەکەی دیکە تا ئێستا ئاشكرا نەبووە. ئەم دوو کۆڵبەرە بۆ چارەسەری پزیشکی گوازراونەتەوە بۆ بنکە تەندروستییەکانی شاری بانە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە