ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانی هاككرا

ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانی هاككرا


پەیامی کورد … ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانی هاككرا

ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانی هاككرا و بەڕێوەبەری هاتووچۆی ئەو پارێزگایەش دەڵێت، هاككەران نەیانتوانیوە بچنە سیستمی بەڕێوەبەرایەتییەكەوە و لە چەند كاتژمێری داهاتوودا ماڵپەڕەكە دەكەوێتەوە كار.

بەپێی زانیاریەكان، شەوی رابردوو ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانی هاككراوە و تاوەكو ئێستا دیار نییە كێ‌ ئەو كارەی كردووە و هیچ لایەنێك بەرپرسیارێتی خۆی رانەگەیاندووە.

لای خۆیەوە عەمید فەرەیدون بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی هەواڵەكەی بۆ دەزگاكانی راگەیاندن پشتڕاست كردووەتەوە و ئاماژەی بەوەداوە، راستە ماڵپەڕەكە هاككراوە بەڵام هاككەران نەیانتوانیوە دەستیان بە هیچ زانیاریەك بگات و بچنە سیستمی بەڕێوەبەرایەتییەكەوە، چونكە ماڵپەڕەكە تایبەتە بە هۆشیاری هاتووچۆ بۆ شۆفێران.

عەمید فەرەیدون باسی لەوەش كردووە، تیمەكانیان سەرقاڵی وەرگرتنەوەی ماڵپەڕەكەن و لە چەند كاتژمێری داهاتوودا دەكەوێتەوە كار، هەروەها هەوڵی دۆزینەوەی هاككەرەكانیش دەدەن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە