بابەتی هاتنی هێزەکانی سوپای سوریا بۆ عەفرین لە لایەن یەپەگەوە پێشوازی لێ‌کرا.
نوری مەحمود دەسەڵاتداری یەپەگە لە لێدوانێکیدا بۆ رۆیتەرس گووتی: "هیچ ڕێککەوتنێک یان گرێبەستێک نیە، تەنها ئێمە داوامان لە سوپای سوریا کرد تا بێن و سنورەکان بپارێزن".
نوری گووتیشی "ئەمە بڕیاری ئەوانە، بەڵام تاکو ئێستا سوپای سوریا بڕیارەکەیان جێبەجێ نەکردووە".
له رۆژانی رابردوو راگه‌یاندنه فه‌رمییه‌كانی حكومه‌تی سووریا و ژماره‌یه‌ك له كه‌ناڵه عه‌ره‌بییه‌كانیش هه‌واڵی رێككه‌وتنی نێوان دیمه‌شق و په‌یه‌ده‌یان بڵاوكرده‌وه كه، به پێی رێككه‌وتنه‌كه سوپای سووریا ده‌توانێ له عه‌فرین جێگیر ببێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە