پەیامی کورد... عێراق؛ زیاتر لە 10 هەزار بەکارهێنەر و بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان لەزینداندان
لەعێراق زیاتر لە دە هەزار بەکارهێنان و بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر، لەزینداندان و وەزارەتی دادی عێراق بڕیاریداوە زیندانی ئەبو غرێب تایبەت بکرێت بەو تۆمەتبارانەی بە یاسای ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکراون.
ڕۆژنامەی سەباحی عێراقی بڵاویکردەوە، لە زیندانەکانی عێراق زیاتر لە ١٠ هەزار بەکارهێنەر و بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان هەن، حەوت هەزار و ٥٠٠ زیندانی بەكارهێنەر و زیاتر لە دوو هەزار و ٧٠٠ کەسیش بە تاوانی بەبازرگانی ماددەی هۆشبەر زیندانیکراون.
هاوكات كامیل ئەمین هاشم، وتەبێژی وەزارەتی داد ڕایگەیاندووە، زۆرینەی ئەوانەی لە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەگلێن، لە ناوچە هەژارنشینەکان، بێکار و ئەو هەرزەکارانەن کە لەلایەن بازرگانی ماددە هۆشبەرەکانەوە بەکارهێندراون.
ئاماژە بەوەشدەكات، كە وەزارەتی دادی عێراق بڕیاریداوە، زیندانی ناوەندی بەغدا (ئەبو غرێب) تایبەت بکرێت بە بەکارهێنەران و بارزگانان و هەر کەسێك بەپێی یاسای ماددەی هۆشبەر زیندانیکرابێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە