تەل ئەڤیڤ  : هاکەرگەلی پەیوەندیدار بە ئێران ، ڕێکخراوە بەرچاوەکانی ئیسرائیل یان کردە ئامانج

تەل ئەڤیڤ  : هاکەرگەلی پەیوەندیدار بە ئێران ، ڕێکخراوە بەرچاوەکانی ئیسرائیل یان کردە ئامانج

پەیامی کورد    ...   تەل ئەڤیڤ  : هاکەرگەلی پەیوەندیدار بە ئێران ، ڕێکخراوە بەرچاوەکانی ئیسرائیل یان کردە ئامانج

ڕۆژنامەی هائارتس لە بە ئامانج گرتنی ڕێکخراوە بەرچاوەکانی ئیسرائیل لە لایەن هاکەرگەلی پەیوەدنیدار بە ئێرانەوە هەواڵی دا .

بە پێی ڕاپۆرتێک ڕۆژنامەی هائارتس نووسی کە دوو کۆمپانیای ئەمنییەتی سایبیری ئیسرائیل ڕۆژی پێنجشەممە ڕایانگەیاندووە کە لە مانگی سێپتەمبەردا ئۆپراسیۆنێکی هاک کردنی بەرفراوان و پەیوەندیدار بە ئێرانەوە یان لە ژێر ناوی " ئۆپراسیۆنی ڕەوان شێن " کە ڕێکخراوە بەرچاوەکانی ئیسرائیل یان کردبووە ئامانج هەڵوەشاندووەتەوە .

بە ووتەی ئەم کۆمپانیایانە ، ئەو هێرشانەی ڕاگەیندراوە نیشاندەری " قۆناغێکی نوێی " هێرشەکانی ئێران دژی ئیسرائیلە و کەل و پەلگەلی بەکارهاتوو پێشتر بۆ ئۆپراسیۆنگەلی خراپەکارانە هەڵگیرابوون .

بە ووتەی ئەم ڕۆژنامەیە ، لە ڕاپۆرتێک لە لایەن کۆمپانیاکانی Profero و ClearSky  ەوەخراوەتە بەرباس .

دوو کارناسی سەربەخۆ کە بە هۆی پەیوەندی لەگەڵ دامەزراوەگەلی بەرگری ئیسرائیلەوە داواکاری نەناسراو مانەوەی بوون ، ، بە پێی ئەم ڕاپۆرتانە جەختیان کردەوە کە دۆزراوەکانی ئەوان لەگەل ئەوەی دەربارەی ئۆپراسیۆنی هاک پەیوەنیدار بە ئێرانەوە ناسێندراوە یەک دەگرێتەوە 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە