بهرپرسانی تورکیا فەرمانێكی دەسـتگیرکرنی نوێیان بۆ فەتحوڵڵا گولەن دەرکرد و ئەمجارە تۆمەتی ئهوهیان دایهپاڵ كه باڵیۆزی پـێشووی ڕووسیای لە ئەنقەره كوشتووه.
میدیاکانی تورکیا ئەمڕۆ دووشەممە 2ی نیسانی 2018 بڵاویانكردهموه كه دەزگای دادوەری ووڵاتەکەیان فەرمانی کردووە فەتحوڵا گولەن و 7 کەسی دیکەی سەربە ڕێکخراوەکەی دەستگیربکرێن، ئهوهش لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە کوشتنی ئەندرێ کارلۆڤ، باڵیۆزی ڕووسیا كه لە ساڵی 2016 لە ئەنقەرە كوژرا.
سایتی خەبەر تورک بڵاویكردوهتهوه كه دەسەڵاتدارانی توركیا ئهو هەشت کەسیان تۆمەتبارکردووە بەوەی فەرمانی کوشتنی باڵیۆزەکەیان داوە. ڕۆژنامەی حۆرییەت یش نووسیویەتی دەسەڵاتداران تائێستا 7 کەسی دیکەیان دەسـتگیرکردووە کە سیانیان پـۆلیسن.
تورکیا پـێشتر فەتحوڵڵا گولەنی تاوانبارکردووە بە هەوڵی کودەتا سهربازییهكهی 15ی تهمموزی 2016 ، بەڵام گولەن کە لە ساڵی 1999وە لە ئەمریکا دەژی بە توندی ئەو تۆمەتە ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆکی تورکیا بە ئامانجی سیاسی خۆی ئەو تۆمەتەی دەداتە پاڵ.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە