پەیامی کورد... كۆریای باكور بەردەوامە لە تاقیكردنەوەی موشەكی بالیستیکی
کۆریاى باشور رایگەیاند: لە دوو ڕۆژدا كۆریای باكور زیاتر لە 10 موشەكێكی بالیستیكی دورمەودا و كورتمەودای تەقاندووە.
سەرۆک ئەرکانى کۆریاى باشور ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ی تشرینی دووەمی 2022 رایگەیاند، کۆریای باکور موشەکێکى بالیستیکی دورمەودا و دوو موشەکی کورتمەودای دیکەى تەقاندووە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش ئیدانەی کرد.
دوێنێش کۆریاى باکور 10 موشەکى بە ئاراستەى کۆریاى باشوردا تەقاند و لە نزیک سنورە ئاوییەکانى ئەو وڵاتە کەوتنەخوارەوە.
یون سیۆک یۆل، سەرۆکى کۆریاى باشور رایگەیاند، ئەم رەفتارەى کۆریاى باکور هاوشێوەى هێرشە بۆسەرمان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە