پەیامی کورد ... فەرماندەی هێزی دەریایی سەربە سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند : لەناوچەکەدا شوێنێک بۆ هێزەکانی ئەمریکا نیە و پێویستە ئەم ناوچەیە بەجێبهێڵێت.
بەپێی هەواڵەکان ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ی ١٢ی ٢٠١٩ دەریادار حسێن خانزادی، فەرماندەی هێزی دەریایی سەربە سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، لەناوچەکەدا چیتر شوێنێک نەماوە بۆ هێزەکانی ئەمریکا و پێویستە ئەو ووڵاتە ئەم ناوچەیە بەجێبهێڵێت.
فەرماندە سەربازییەکەی کۆماری ئیسلامی ئێران، لەپەراوێزی بەڕێوەچوونی چەند چالاکییەکی هاوبەشی سەربازی چین-روسیا-ئێران لەکەنداوی عومان و زەریای هندی، بەرۆژنامەنوسانی راگەیاند، سەردەمی جمووجوڵی ئازادانەی ئەمریکا لەناوچەکە بەسەرچوە.
وتیشی، لە چاو ئەوان پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە پێویستی بەهاتنی هێزی بیانی نیە، بەڵکوو هێزەکانی ناوچەکە خۆیان لەتوانایاندایە ئاسایشی ناوچەکە بپارێزن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە