پەیامی کورد ... سەرۆککۆماری تورکیا چاوپێکەوتنی لەگەڵ جۆن بۆڵتۆن ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نەتەوەیی ئەمریکایی قەبووڵ نەکرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە میدیاکانی تورکیاوە ، ڕەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆککۆماری تورکیا چاوپێکەوتنی لەگەڵ جۆن بۆڵتۆن ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نەتەوەیی ئەمریکایی قەبووڵ نەکرد .
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵی ئاناتۆلی ، ڕەجەب تەیب ئەردۆگان ، ڕۆژی سێ شەممە لە دوای ووتاکەنای جۆن بۆڵتۆن ، ڕاوێژکاری ئامنییەتی نەتەوەیی دۆناڵد ترامپ ، سەرۆککۆماری ئەمریکا لە بەرگری لە هاوپەیمانەکانی خۆی " کوردەکان " واشینتۆن لە سووریا کە ئانکارا ئەوان بە تێرۆریست ناو دەبات " بە تووندی ڕەخنەی گرت .
پێشتر جۆن بۆڵتۆن ڕایگەیاندبوو ، تا ئەو کاتەی کە متمانەی تەواومان نەبێ کە " کوردەکان " لە ئەرتەشی تورکیا پارێزراون ، لە خاکی سووریا دەرناچین . ئەم ووتانە کاردانەوەی زۆری لە کۆڕ و کۆبوونەوە سیاسی و میدیا تورکییەکان دا بە دواوە بوو .
ئەردۆغان لە ووتارێکدا لە ئانکارا ڕایگەیاند ئەم ووتانەی بۆڵتۆن کە ڕۆژی یەکشەممە ووتوویەتی " بۆ ئێمە بە هیچ شێوەیەک قەبووڵ ناکرێت و لای ئێمە هەرس ناکرێت . جۆن بۆڵتۆن هەڵەیەکی زۆر گەورەی کرد . "
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە