وەزیرى دەرەوەى ئیسرائیل داواى لە یەکێتیى ئەوروپا دەکات، هێزەکانى شۆڕشى ئیسلامیى ئێران بخاتە ناو لیستى رێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە.
یسرائیل کاتس، وەزیرى دەرەوەى ئیسرائیل لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیى ئێکس بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەى بەوەکردووە، داوا لە یەکێتیى ئەوروپا و جیهانى ئازاد دەکەم، بەپەلە هێزەکانى شۆڕشى ئیسلامیى ئێران بخاتە ناو لیستى رێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە، چونکە "رژێمى تاوانکار لە تاران حوکم دەکات".
ئەمڕۆ شەممە، هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند "لە ئۆپراسیۆنێکى سەربازیدا، کەشتییەکی بارهەڵگری ئیسرائیلیان لە گەرووى هورمز بەناوى (ئێم سى ئێس ئاریس) دەستبەسەرداگرتووە".
بەگوێرەى هەواڵى میدیاى ئێرانى، کەشتییەکە ئاڵاى پورتوگالى لەسەربووە و سەر بە کۆمپانیاى (زودیاک ماریتایم)ـە کە بارەگاکەى لەشارى لەندەنە و ملیاردێرێکى ئیسرائیلى بەناوى ئیال ئۆفەر خاوەندارێتیی دەکات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە