هەڕەشەکانی ئەردۆغان بەرامبەر بە ڕووسیا : چیتر ئارام ناگرین لە بەرامبەر بۆردومانەکانی ئیدلیب

هەڕەشەکانی ئەردۆغان بەرامبەر بە ڕووسیا : چیتر ئارام ناگرین لە بەرامبەر بۆردومانەکانی ئیدلیب

پەیامی کورد    ...    لە ناوەندی بەردەوامی شەڕ و پێکدادانەکان لە نێوان گرووپە چەکدارەکانی و سوپای سووریا لە ناوچەی ئیدلیب و حەلەب، شەوی ڕابردوو سوپای تورکیا هێزی زیاتری ڕەوانەی سووریا کرد و لەسنووری نێوان هەردوو ووڵات بڵاوەیپێکردن.
بەپێی هەواڵێکی ڕووسیا تودەی، شەوی رابردوو کاروانێکی هێزی سەربازی کە چەندین سەرباز و بارهەڵگر و تۆپهاوێژ و ئامێری دیکەی سەربازی لەخۆگرتبوو گەیشتە قەزای ڕەیحانلی لە پارێزگای ئیدلیب.ئاماژەی بەوەشکردوە، "یەکە سەربازییەکانی تورکیا لە ئێستادا لەسنووری نێوان تورکیا و سووریادا بڵاوکراونەتەوە، ئەمەش دووەم کاروانی سەربازی تورکیایە کە لەم چەند ڕۆژەی کۆتایدا بەرەو سووریا نێردرابێت".
٢٩ی مانگی رابردوو ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لەمیانەی لێدوانێکدا رایگەیاند، "ڕووسیا پابەندی رێککەوتننامەی سووچی و ئاستانە لەبارەی ئاگربەست لەسووریا  نەبووە و بەردەوام ڕژێمی ئەسەد کە ڕووسیا پاڵپشتی دەکات بۆردوومانی ئیدلیب دەکات". 

ئەردۆغان باسی لەوەشکردوە، ووڵاتەکەی بە ڕووسیای راگەیاندوە، چیتر ئارام ناگرین لە بەرامبەر بۆردومانەکانی ئیدلیب.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە