بەرهەمی گوێزی هەورامان 80% كەمیكردوە

بەرهەمی گوێزی هەورامان 80% كەمیكردوە

پەیامی کوردبەرهەمی گوێزی هەورامان 80% كەمیكردوە

بەرێوبەری كشتوكاڵی بیارە دەڵێت، بەهۆی وشكەساڵییەوە لەسەدا 50ی كانی‌و كارێزەكان وشكیان كردوەو لەسەدا 80ی بەرهەمی گوێزی هەورامان كەمیكردووە.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 1 ی تشرینی دووه‌می 2021 بەهادین عوسمان مەجید بەرێوبەری كشتوكاڵی بیارە بە رۆژنامەی بازرگانی‌و پیشەسازی رایگەیاندوە، بەهۆی وشكەساڵی‌و گەرمی كەشوهەواوە، گوێزی هەورامان ئەمساڵ زۆر خراپە، زۆرێك لەشوێنەكان لەسەدا ٨٠ بۆ لەسەدا ٩٠ بەرهەمیان نەماوەو جۆرو كوالێتی گوێزەكانیش خراپن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە ساڵانی ڕابردوو دار هەبووە ٥٠ بۆ ٧٠ كیلۆ گوێزی هەبووە، بەڵام ئەمساڵ دابەزیوە بۆ ١٠ كیلۆ، هەروەها لەسەدا 80ی بەرهەمی گوێز لە هەورامان كەمیكردوە، بەشێوەیەك پێشتر ساڵانە ٢٦٠ هەزار تۆن گوێزمان هەبوو، بەڵام ئەمساڵ ناگاتە ٣٠ هەزار تۆن.

بەرێوبەری كشتوكاڵی بیارە ئەوەشی خستۆتەڕوو، بەهۆی وشكەساڵییەوە زیاتر لەسەدا ٥٠ی كانی‌و كارێزەكان وشكیان كردوە، ئەمەش زیانی زۆری لەكەرتی كشتوكاڵ داوە‌و زۆرێك لە دارە خۆڕسكەكانیش لقەكانیان وشكبوون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە