ئازەربایجان کۆپتەرێکی ڕوسیای خستەخوارەوە

ئازەربایجان کۆپتەرێکی ڕوسیای خستەخوارەوە

پەیامی کورد ... ئازەربایجان کۆپتەرێکی ڕوسیای خستەخوارەوە

 

کۆپتەریکی ڕوسیا لە ناو خاکی ئەرمینیا لەلایەن ئەرتەشی ئازەربایجانەوە کرایە ئامانج و کەوتە خوارە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ئەمڕۆ دووشەممە ٩ی تەشرینی دووەمی ٢٠٢٠، کۆپتەریکی ڕوسیا لە ناوچەی ئاراراستی ئەمرینیا لەلایەن ئەرتەشی ئازەربایجان کرایە ئامانج و تێکشکێندراوە.

دوو سەرنشینی ئەو کۆپتەرە گیانیان لە دەست داوە.

زانیاریەکان باس لەوە دەکەن کە ئازەربایجان خستنە خوارەوەی ئەو کۆپتەرەی بە ئەستۆ گرتووە و داوای لێبوردنی لە ڕوسیا کردووە.

هەتا ئێستا بەرپرسانی ڕوسیا کاردانەوەیکیان بە نیسبەت کرانە ئامانجی ئەو کۆپتەرە لەلایەن ئازەربایجانەوە نەبووە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە