موراد قەرەیلان لە هەڤپەیڤینێکدا بە کەناڵی ستێرک تیڤی نزیک لەپارتەکەی ڕاگەیاندوە لەشکرکێشی سوپای تورکیا بۆ سنوورەکانی هەرێمی کوردستان هاتنی سوپای تورکیا بۆ قەندیل بەو ئاسانیە نیە کە بەرپرسانی تورکیا باسی دەکەن.
موراد قەرەیلان ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی پەکەکە ووتی گەریلاکانی ئێمە لە سنوورەکان ، تەپۆڵکە و گوندەکانی ناوچەی سیدەکان بەرخودانی مێژوویی بەرامبەر سوپای تورکیا ئەنجام دەدەن و دەڵێ گەریلاکانمان لەو ناوچانە سوپای تورکیایان تەنگاو کردووە.
ئاشکرای کردووە کە لەماوەی مانگی نیسان و ئایاردا گەریلاکانیان توانیویانە تەنها لە گردی لێلکان ٢٠٠ سەربازی تورکیا بکوژن و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.
سەبارەت بەهاتنی سوپای تورکیا بۆ قەندیل ووتی هاتنی سوپای تورکیا بۆ قەندیل ئەوەندەش ئاسان نیە کە بەرپرسانی ئەو ووڵاتە بیری لێدەکەنەوە ،و بەهاتنیان بۆ قەندیل زیانەکانیان ئەوەندە زۆر دەبێت کە لەچاوەڕوانی هیچ کەسێکدا نیە.
هەروەها باسی لەوەکرد سوپای تورکیا ئەگەر بشتوانن بێنە قەندیل ئەوە بەدڵنیاییەوە ناتوانن بگەڕێنەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە